Erbil 38°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 08:21

بە گوژمەی زیاتر لە 6 ملیار دینار پڕۆژەیەکی گرنگ لە کۆیە جێبەجێ دەکرێت

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەکشەممە 09ـی 10ـی 2022 پارێزگاری هەولێر و کۆمپانیاییەک گرێبەستى پڕۆژەى دروستکردنى جووتسایدی فیدراڵ لە کۆیە واژۆ کرد.

دواى ڕەزامەندى مەسرور بارزانى، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێکەوتى 17ـی 04ـی 2022، لەسەر خەرجکردنی بڕى 6 ملیار و 350 ملیۆن دینار، بۆ دروستکردنی شەقامی جووتسایدی فیدراڵ لە ناوەندی قەزایی کۆیە، ئەمڕۆ یەکشەممە دواى تەواوبوونى پڕۆسەى یاسایی و خستنە تەندەریگى پڕۆژەکە، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بە ئامادەبوونى مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگار و حاکم طارق حه‌یده‌رى، قایمقامى قەزای کۆیە و محمەد ساڵح، سەرۆکى شارەوانى کۆیە، لەدیوانى پارێزگا، گرێبەستى پڕۆژەى دروستکردنى جووتسایدی فیدراڵ لەشارى کۆیە لەگەڵ کۆمپانیایى ساکار واژۆ کرد.

ئەم پڕۆژەیە لەدوای ئەوە دێت کە17ـی 04ـی 2022 لەلایەن قایمقامیەتى قەزای کۆیە پەیوەندى بە سەرۆکى ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێم کرا بۆ چاککردنى ڕێگەى دەرەکى 40 مەترى فیدراڵ و وەرگرتنى ڕەزامەندى مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لەسەر خەرجکردنی بڕى 6 ملیار و 350 ملیۆن دینار لەلایەن سەرۆکایەتى دیوانى ئەنجوومەنى وەزیرانەوە لە ڕێککەوتى 09ـی 06ـی 2022 بەنووسراوى ژمارە (8498) بۆ وەزارەتى دارایی بڕیار تەرخانکردنى گوژمەى پێویستى بەشێوەى نەختینە و قۆناغ لەسەر بوودجەى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر بۆ پڕۆژەکە تەرخان کرا، دواتر لە ڕێککەوتى 02ـی 08ـی 2022 دواى ڕەزامەندبوونى وەزیرى پلاندانان لەڕێککەوتى 20ـی 09ـی 2022 بەنووسراوى 481 لەڕێککەوتى  20ـی 09ـی 2022، فەرمانى کارگێرى بۆ پڕۆژەکە لەلایەن پارێزگارى هەولێر بۆ جێبەجێکردنى دەرکرا و لە ڕێککەوتى  22ـی 09ـی 2022 لەلایەن پارێزگاى هەولێرەوە پڕۆژەکە سپێردرا بە کۆمپانیای ساکار، ئەمڕۆش لەدیوانى پارێزگا گرێبەستى دەستکردن بە پڕۆژەکە لەگەڵ کۆمپانیایى ناوبرا واژووکرا.

لەبارەی پڕۆژەکەوە ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر ئاماژەی بەوە داوە کە پڕۆژەى دروستکردنى جووت سایدی فیدراڵ لەشارى کۆیە کە درێژیەکەى زیاتر لە 6 کیلۆمەترە و، پێکهاتووە لە ئەندەر پاسێک، یەک پرد و ئاوەڕۆی لولەیی و قەنتەرە و ڕوپۆشکردنى شه‌قامه‌كه‌ بە دوو چینى قیرى ستابلایزەر و بایندەر، پڕۆژەیەکى ستراتیژى گرنگى شارى کۆیەیە و بەگوژمەى 6 ملیار و 350 ملیۆن دینار لەسەر بووجەى حکوومەتى هەرێمى کوردستان و لەچوارچێوەى پڕۆژەکانى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر دەست بەدروستکردنى دەکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.