جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له دیدیدارێكدا له‌گه‌ڵ شاندێكی کۆمەڵەی کورتەباڵاکانی عێراق، جه‌ختی كرده‌وه كه ده‌بێت حكوومه‌ت كورته‌باڵا و كه‌مئه‌ندامان له داموده‌زگاكان دابمه‌زرێنێ و مافه‌كانیان ده‌سته‌به‌ر بكات.
ئەمڕۆ یه‌كشه‌م شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە نووسینگەی خۆی لە شاری بەغدا، پێشوازی کرد لە شاندێکی کۆمەڵەی کورتەباڵاکانی عێراق کە پێکهاتبوون لە موستەفا بەدر جێگری سەرۆکی کۆمەڵەکە و سەرمەد حافز ئەندامی ئەنجوومەنی کارگێڕی کۆمەڵەکە.
لە سەرەتای دیدارەکەدا شاندی میوان خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بۆ ئەو پێشوازییە گەرمە و ڕەخساندنی ئەو دەرفەتە بۆ تاوتوێکردنی پرسی کورتەباڵاکان و کەمئەندامان و نەهامەتی ژیانی ڕۆژانەیان و دۆزینەوەی ڕێگەچارەکانی چارەسەرکردنی کێشەکانیان و سووککردنی بارگرانی سه‌رشانیان.
شاخەوان عەبدوڵا تەئکیدی لە گرینگی فەراهەمکردنی سەرپەرشتی تەواو بۆ کورتەباڵاکان و کەمئەندامان کردەوە، هاوکات داواشی لە حکوومەتی ئیتحادی کرد ئەوانەی هەڵگری بڕوانامەن دایان بمەزرێنێت لە فەرمانگە و دامەزراوەکاندا، لەگەڵ دابینکردنی خزمه‌تگوزاری بنه‌ڕه‌تییەکان بۆیان و تێكه‌ڵکردنیان به ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی.
گوتیشی: ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كار ده‌كات بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانیان به یاسا و یاسا به‌ركاره‌كان و ته‌رخانی دارایشیان له یاسای بودجه‌ی ئیتحادیدا جێ ده‌كه‌نه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.