کەشناسی هەرێمی کوردستان، کەشوهەوای سبەی دووشەممە 10ـی 10ـی 2022ـی خستووەتەڕوو، بەپێی پێشبینییەکان پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی دووشەممە ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەی گەرماش بەهۆی هاتنی بارستە هەوایەکی فێنک لە دەریای ناوەڕاستەوە دادەبەزێت.
لەبارەی دابەزینی پلەکانی گەرماوە کەشناسی ڕاشیگەیاند، کە 2-3 پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ڕۆژانی پێشوو نزم دەبێتەوە.
هەر لە پێشبینییەکاندا هاتووە، کە خێرایى با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت و لەنێوان (10 - 15) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک دەبێت، ئاراستەی با لە باشووری خۆرئاوا و مەوداى بینین لەنێوان ( 8 – 10 ) کیلۆمەتر دەبێت.
کەشناسی بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی سبەی دووشەممەی بە پلەی سیلیزی خستووەتەڕوو کە بەمشێوەیە دەبێت:
هەولێر : 33 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 31 پلەى سیلیزى
دهۆک : 31 پلەى سیلیزى
کەرکووک : 36 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 32 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 33 پلەى سیلیزى
سۆران : 31 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 37 پلەى سیلیزى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.