Erbil 38°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 08:24

درێژكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ نه‌هێشتنی بۆشایی یاساییە

Suhail tahir
100%

له‌ میانه‌ی به‌شداریكردن له‌ به‌رنامه‌ی مـژار سه‌باره‌ت به‌  درێژکـردنەوەی تـەمەنی پـەرلەمانی کوردسـتان و کاردانەوەکـان د. رێبوار بابکـەیی ـ ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پ.د.ک رایگه‌یاند: هۆكاری درێژكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان زیاتر یاسایی بوو، چونكه‌ له‌ 6ـی 11 ده‌كه‌وتینه‌ بۆشایی یاسایی، بۆیه‌ پێویست بوو ئێمه‌ رێكاری یاسایی بگرینه‌ ئه‌ستۆ و گفتوگۆی له‌ سه‌ر بكه‌ین تا ئه‌وه‌ روو نه‌دات، له‌ رووی سیاسییه‌وه‌، ناكرێت دامه‌زراوه‌یه‌كی شه‌رعی بێته‌ په‌كخستن ، به‌ڵكو ئه‌كتیڤ بكرێت و ئه‌ركه‌كانی خۆی وه‌كو خۆی جێبه‌جێ بكات.

ڕاشیگەیاند: پارتی دیموكراتی كوردستان پێی وابوو 1ـی 10 هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت، ئه‌و په‌یامه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێم مه‌رسومی پێ ده‌رچوو، سه‌رۆكی حكوومه‌تیش ته‌واوی پشتیوانی خۆی له‌ رووی لۆجستی نیشاندا، به‌ڵام رێكنه‌كه‌وتنی لایه‌نه‌كان وای كرد له‌و رێككه‌وته‌  پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام نه‌درێت. بۆیه‌ په‌نا بردرا بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی كوردستان.

ئەرشـەد حسـێن محـەمـەد ـ ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسـیۆنی پ.د.ک لای خۆیه‌وه‌ رایگه‌یاند:په‌رله‌مان له‌ سالی 1992 له‌ هه‌موو خوله‌كان درێژكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان هه‌بووه‌ ، ئێستاش له‌ خولی پێنجه‌م ، به‌هۆی 80 ده‌نگ یاساكه‌ ده‌رچوو، زیاتر هۆكاری یاسایی و سیاسی بوو ، زیاتر پرسیاره‌كان ئاراسته‌ی پارتی ده‌كرێت، چونكه‌ پارتی له‌ گشت پرسه‌كان شانی داوه‌ته‌ به‌ر به‌رپرسیاریه‌تی و له‌و به‌رپرسیاریه‌تییه‌ راناكات.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن دیاره‌ كه‌ سه‌نگی پارتی چۆنه‌، هیچ كات پارتی له‌ به‌رپرسیاریه‌تی خۆی نادزێته‌وه‌ .

ئاماژەی بەوەش دا کە پێویسته‌ لایه‌نه‌كان رێكبكه‌ون بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت و مافی ده‌نگدان بدرێته‌ هاووڵاتییانی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانێكی نوێ دیاری بكرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.