Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 00:25

"ڕاژەی فەرمانبەران بەپێی پسپۆڕی دابەش دەکرێتەوە"

کوردستان TV
100%

سەرۆکی ئەنجوومەنی گشتیی ڕاژەی فەرمانبەران و وەزیری دارایی و ئابووری ئەمڕۆ یەکشەممە، 09ـی 10ـی 2022، تاوتوێی دابەشکردنەوەی ڕاژەی فەرمانبەرانیان بەپێی پسپۆڕییەت کرد.

سیراج بارزانی سەرۆکی ئەنجوومەنی گشتیی ڕاژە لەگەڵ ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووری، کۆبوونەوە.

سەبارەت بە کۆبوونەوەکە فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، باس لەو بەربەستانە کرا، کە دێنە بەردەم ڕاییکردنی کارەکانی ڕێکخستنەوەی میلاک و ڕاژەی فەرمانبەرانی حکوومەتی هەرێم.

لە کۆبوونەوەکە ئاوات جەناب گوتی: ئەنجوومەنی ڕاژە گرنگییەکی بەرچاوی هەیە لە پێداچوونەوە بە میلاکی سەرجەم دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێم و دووبارە دابەشکردنەوەی ڕاژەی فەرمانبەران بەگوێرەی پسپۆریەتی، بۆیە دەبێت هەموومان پاڵپشتیی ئەم ئەنجوومەنە بکەین، تاوەکو ڕاژەی فەرمانبەران بەپێی پسپۆری دابەش بکرێتەوە.

هاوکات سیراج بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی گشتیی ڕاژە، سوپاسی وەزیری دارایی کرد کە پاڵپشتیی سەرەکیی کارەکانی ئەنجوومەنەکە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.