Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 06:18

ئه‌م منداڵه‌ له‌نێو پاسی قوتابخانه‌ له‌بیر ده‌كرێت و به‌هۆیه‌وه‌ گیان له‌ده‌ست ده‌دات

کوردستان TV
100%

منداڵێكی سعوودی به‌هۆی له‌بیركردن و مانه‌وه‌ی به‌ته‌نیا له‌نێو پاسی قوتابخانه‌كه‌یدا بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر‌، گیان له‌ده‌ست ده‌دات.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی ناوچه‌ی شه‌رقییه‌ له‌ سعوودییه‌ سه‌باره‌ت به‌ ڕووداوه‌كه‌ ڕایگه‌یاند: منداڵه‌كه‌ ناوی (حه‌سه‌ن عه‌لوی)یه‌ و ته‌مه‌نی 5 ساڵانه‌، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م دوای ته‌واوبوونی قوتابخانه‌ و له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌دا بۆ ماڵه‌وه، شوفێری پاسی قوتابخانه‌كه‌ی له‌بیر ده‌كات و به‌هۆی مانه‌وه‌ش بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر هه‌ر له‌نێو پاسه‌كه‌دا گیان له‌ده‌ست ده‌دات.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ ده‌ستیان به‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان كردووه‌ و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ شوفێری پاسه‌كه‌ و مامۆستایانی قوتابخانه‌كه‌ كردووه‌ سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری له‌بیركردنی قوتابییه‌كه له‌نێو پاسه‌كه‌دا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.