Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 02:26

کۆیە؛ کەسێک لەسەر پووش و پاوان کوژرا

کوردستان TV
100%

لە گوندێکی کۆیە کاتژمێر 08:00ـی ئەمشەو یەکشممە  09ـی 10ـی 2022، کەسێک کوژرا و بکوژەکە کە دەگوترێت کارمەندی ئاسایشی سلێمانییە هەڵاتووە.

سەبارەت بە ڕووداوەکە هاوکار عەلی، گوتەبێژی تەندروستی کۆیە بە (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: کەسێک بە ناوی کانەبی سوارە وسو، خەڵکی گوندی ئیلینجاخەکە و پۆلیسی نەوت و گازە لە شیواشۆک، ئەمشەو دووشەممە لە کاتی ئەرکدا لەلایەن کەسێکەوە کوژراوە کە کارمەندی ئاسایشی سلێمانییە.

لەبارەی هۆکاری کوژرانی ڕاشیگەیاند: بۆ ماوەیەکی زۆرە، بکوژ و کوژراو کێشەیان لەسەر پووش و پاوان هەیە.

هاوکار عەلی هەروەها ئاماژەی بەوە دا کە ئەو کەسەی کانەبی کوشتووە هەڵاتووە و تاوەکو ئێستا دەستگیر نەکراوە.

کانەبی سوارە وسو، تەمەنی 54 ساڵ بووە و دوو هاوژینی هەیە و 5 کچ و 8 کوڕیشی هەیە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.