شاره‌زایه‌كی بواری كه‌شناسی عێراقی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه له سبه‌یه‌وه له ته‌واوی پارێزگاكانی عێراق 4 بۆ 5 پله‌ی گه‌رما داده‌به‌زن.
سادق عه‌تییه كه شاره‌زایه‌كی بواری كه‌شناسییه ڕایگه‌یاند: له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و ڕۆژئاوای عێراق له سبه‌ی دووشه‌مه‌وه پله‌كانی گه‌رما به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو داده‌به‌زن تا ده‌گاته 5 پله‌ی سیلیزی.
ڕاشیگه‌یاند: له پارێزگاكانی باشوور دابه‌زینی پله‌ی گه‌رما ده‌كه‌وێته ئێواره‌ی دووسبه‌ی سێشه‌م.
سه‌باره‌ت به شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان شاره‌زاكه‌ی كه‌شوهه‌وا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه بۆ سبه‌ش له پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی و مووسڵ كه‌شوهه‌وای تۆز و خۆڵاوی سووك به‌رده‌وامی ده‌بێت و هه‌روه‌ها له هه‌ندێ شوێنی ئه‌م پارێزگایانه‌ش ئه‌گه‌ری نمه‌باران هه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.