Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 02:21

فراکسیۆنی پارتی: بێڕێزیكردن به‌ هه‌ڤاڵانمان قەبووڵکراو نابێت

کوردستان TV
100%

فراکسیۆنی پارتیی لەسەر بێڕێزیکردن بە ئەندامێکی فراکسیۆنەکەیان جەخت دەکاتەوە کە قەبووڵکراو نییە و بێدەنگ و بێهەڵوێست نابن.

فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان درەنگانی شەوی ڕابردوو یەکشەممە 09ـی 10ـی  2022 ڕاگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: بەداخەوە لەکاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵی خۆی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنمان هەڵکەوت لالە ئەنوەر لە بازگەی عەربەت - سلێمانی بێڕێزی پێکراوە و زۆر نابەرپرسانە لەلایەن کارمەندانی بازگەوە مامەڵەی لەگەڵ کراوە.

ڕاشیگەیاند: ئێمە لە فراکسیۆنی پارتی ئەم کارە بەتوندی ئیدانە دەکەین و دژی هەر بێڕێزییەکین بە ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان و ئەم بابەتە بۆ ئێمە مایەی قەبووڵکردن نابێت، پەرلەمانتار خاوەنی پارێزبەندییە و دوای خۆ ناساندنی دەبێت بەڕێزەوە مامەڵەی لەگەڵ بکرێت ئینجا پەرلەمانتاری هەر لایەنێک بێت.

هەر لە ڕاگەیەنراوەکە فراکسیۆنی پارتی جەختی کردۆتەوە کە "وێڕای ئه‌وه‌ی به‌ ڕێكاری په‌یڕه‌وی داوا لە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان دەکەین هەڵوێستییان هەبێت لەم بابەتەدا و چاوەڕێی ئەوەین بەدواداچوونی جددی بکەن، له ‌هه‌مانكاتدا هۆشداری ده‌ده‌ین له‌وه‌ی بێڕێزیكردن به‌ هه‌ڤاڵانمان قەبووڵكراو نابێت و بێده‌نگ و بێهه‌ڵوێست نامانهێڵێته‌وه‌."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.