Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 02:19

وەزارەتی کارەبا: توانای بەرهەمهێنانی کارەبا گەڕایەوە باری ئاسایی خۆی

کوردستان TV
100%

وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، کاری چاکسازی لە کێڵگەی کۆرمۆر سەرکەوتوو بوو، بەمەش توانای بەرهەمهێنانی کارەبا گەڕایەوە باری ئاسایی خۆی.

لە ئاگادارییەک وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئاگاداری هاوبەشانی کارەبا دەکەینەوە کە پرۆسەی چاکسازیی لە کێڵگەی کۆرمۆری غازی بەسەرکەوتوویی جێبەجێ کرا و بارودۆخی غاز ئاسایی بووەوە.

ڕاشیگەیاند: بەمەش توانای بەرهەمهێنانی کارەبا گەڕایەوە باری ئاسایی خۆی بە توانای 3400-3500 مێگاوات کارەبا.

ئەمەش لەدوای ئەوە دێت کە وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاندبوو، لە ڕۆژانی 07 بۆ 09ـی 10ـی 2022 چاکسازی لە کێڵگەی کۆرمۆر دەکرێت و بەمەش هەناردەی گازی سروشتی بۆ وێستگەکانی کارەبا بە بڕی 230 ملیۆن پێ سێجا کەم دەبێتەوە و لە ئەنجامدا 1250 مێگاوات بەرهەمهێنانی کارەبا کەم دەبێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.