Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 02:27

نرخی نەوت دابەزینێکی کەمی بەخۆیەوە بینی

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ دووشەممە 10ـی 10ـی 2022 نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان دابەزینکی کەمی بەخۆیەوە بینی و نرخی هه‌ر به‌رمیلێک نەوتی برێنت لە سه‌رووی 97 دۆلاره‌وه و نرخی نه‌وتی خاوی تێكساسیش 91.88 دۆلار بە  مامەڵەی پێوەکرا‌.

ئه‌مڕۆ دووشەممە له‌گه‌ڵ كرانه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی جیهان نرخی نه‌وتی برێنت 81 سەنت واته‌ به‌ ڕێژه‌ی 0.8% دابەزی و گەیشتە 97.11 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێک.

به‌هه‌مانشێوه‌ نرخی نه‌وتی خاوی تێكساسی ئه‌مه‌ریكیش 76 سەنت بۆ هه‌ر به‌رمیلێک واته‌ به‌ ڕێژه‌ی 0.8% نرخه‌كه‌ی دابەزی و ئێستا هه‌ر به‌رمیلێک به‌ 91.88 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێ.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.