Erbil 38°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 12:07

کازمی بۆ لایەنە سیاسییەکان: پەنا بۆ لۆژیکی دیالۆگی عەقڵانی و هێمن و بنیاتنەر ببەن

کوردستان TV
100%

سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە 10ـی 10ـی 2022 پەیامێکی لەسەر تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر هەڵبژاردنی پێشوەختەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق بڵاو کردەوە و داوا دەکات کە پەنا بۆ لۆژیکی دیالۆگی عەقڵانی و هێمن و بنیاتنەر ببەن.

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا ساڵی ڕابردوو  گرنگترین بڕگەمان لە بەرنامەی حکوومەتەکەماندا بە ئەنجام گەیاند؛ لە ڕێگەی سازکردنی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان بەشێوەیەکی دادگەرانە و پیشەییانە، بە شایەتی نەتەوەیەکگرتووەکان و هەموو چاودێرانی پرۆسەکە. ئەم هەڵبژاردنە پێشوەختە وەڵامی داواکارییەکانی گەلە هێژاکەمان بوو، مەرجەعیەتیش داوای بەدەمەوە چوون و بەشداریکردنی کرد.

ڕاشیگەیاند: پاش تێپەڕبوونی ساڵێک، ئەم ئەزموونە سەلماندی پەنابردن بۆ سندووقەکانی دەنگدان پێویستە هاوتا بێت لەگەڵ باوەڕی هێزە سیاسییە بەشدارەکانی بە بەها دیموکراسییەکان و پراکتیزەکردنی کردەی سیاسی بەگوێرەی چوارچێوە کولتوورییەکانی دیموكراسی و بەهاکانی.

کازمی لە پەیامەکەیدا ئەوەشی خستووەتەڕوو کە "لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا، سەرباری هێرشە بێویژدانەکان، بە هێمنی و عەقڵانییەت لەسەر ڕێچکەیەکی جیاواز کارمان کردووە کە پەنا بۆ دیالۆگ و هاوکاری و هاوبەشی دەبات لەگەڵ سەرجەم هێزە سیاسییە جیاوازەکان، ئەمەشمان لەپێناو بەرقەرارکردنی هێمنی و ئۆقرەییدا کردووە، کە نیشتمان پێویستی پێیەتی، لەپێناو دامەزراندنی ڕۆشنبیرییەکی سیاسی کە لەسەر بەها دیموکراسییەکان بنەڕەت بێت و دژی توندوتیژی و تاکڕەوی بێت لە عێراقی خۆشەویستمان کە زۆری چێشتووە لەپێناو گەیشتن بە دیموکراسییەتی ئێستای."

سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەش داوە کە "لێرەوە، جارێکی دیکە داوا لە هەموو لایەن و هێزە سیاسییەکان دەکەم پەنا بۆ لۆژیکی دیالۆگی عەقڵانی و هێمن و بنیاتنەر ببەن، لە پێناو چارەسەرکردنی قەیرانی سیاسی و بەرەوپێشبردنی چارەسەری هەمەلایەنەی نیشتمانی، کە دیموکراسییە ساواکەمان بەهێز بکات و پاڵپشتی پایەکانی سەقامگیری و خۆشگوزەرانی بۆ عێراقی خۆشەویستمان و گەلی هێژامان بکات."

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.