Erbil 38°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 12:08

هەولێر؛ کارەکانی دروستکردنی پڕۆژەیەکی گەورەی ئاوەڕۆ لە تەواوبووندایە

کوردستان TV
100%

بۆ ڕێگریکردن لە لافاو، بە گوژمەی 2 ملیار 500 ملیۆن دینار پرۆژەیەكی ئاوەڕۆ لە شاری هەولێر دروست دەكرێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە چوارچێوەی هەوڵەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ چارەسەركردنی گرفتی كۆبوونەوەی ئاوی باران و ڕێگریكردن لە دروستبوونی لافاو لە سەنتەری شاری هەولێر، پرۆژەیەكی گەورەی ئاوەڕۆ لەسەر شەقامی 30 مەتری تاوەكوو شەقامی 60 مەتری لە نزیک سایلۆ جێبەجێ دەكرێت.

‎ڕاشیگەیاند: گوژمەی پرۆژەكە نزیکەی 2 ملیار و 500 ملیۆن دینار و لەسەر بوودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دابین دەكرێت و تیمە هونەری و ئەندازیارییەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر سەرپەرشتیی جێبەجێكردنی دەكەن.

هەر لەبارەی پڕۆژەکەوە فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئاشکرای دەکات کە ئێستا بەشێكی پرۆژەكە لەسەر شەقامی 60 مەتری تەواو كراوە و كاری بەشەكانی دیكە لە ماوەی نزیكەی 3 مانگی دیکەدا تەواو دەكرێت.

ئەوەشی خستەڕوو کە ئەم پرۆژەیە پێكهاتووە دروستكردنی ئاوەڕۆی سندووقی بە درێژیی 1200 مەتر، لەسەر شەقامی 30 مەتری لە نزیك باڵەخانەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانەوە دەستپێدەکات تاوەكو شەقامی 60 مەتری لە نزیك سایلۆ درێژ دەبێتەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئاماژەی بەوەش داوە کە ئەم ئاوەڕۆیە گرفتی کۆبوونەوەی ئاوی باران لە شەقامی 30 مەتری و گوشار لەسەر تۆڕەکانی ئاوەڕۆی سنوورەكە چارەسەر دەکات و بەهۆیەوە سیستەمی ئاوەڕۆی شاری هەولێر لەم زۆنەدا پێشوەچوون بەخۆیەوە دەبینێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.