Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 02:24

چارەنووسی فەرمانبەرانی گرێبەست یه‌كلاده‌كرێته‌وه‌

کوردستان TV
100%

پەرلەمانی کوردستان داوای یەکلاکردنەوەی چارەنووسی فەرمانبەرانی گرێبەست دەکات و ئەندامێکی لیژنەی داراییش  رایده‌گه‌ێنێت، سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران بڕیار لەبارەی چارەنووسی فەرمانبەرانی گرێبەست دەدات.

ئەرشەد حوسێن، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ساڵانی ڕابردوو ژمارەیەک فەرمانبەر بە شێوەی گرێبەست دامەزراون و بەردەوامن لە خزمەتکردن، ئێمەش وەک لیژنەی دارایی لە پەرلەمان ڕاپۆرتی خۆمان ئامادە کردووە بۆ ئەوەی ئەو فەرمانبەرانەی تا ئێستا بە شێوەی گرێبەست کار دەکەن، بکرێنە ھەمیشەیی، چونکە مافی خۆیانە ببنە ھەمیشەیی و مافیان پارێزراو بێت.

ئەندامەکەی لیژنەی دارایی گوتیشی: ژمارەی فەرمانبەرانی گرێبەست لای حکوومەتە و بەدروستی نازانین کۆتا ژمارەیان چەندە، بەڵام ژمارەیان ھەرچەند بێت ئێمە داواکاریمان ئەوەیە بکرێنە ھەمیشەیی.

ئەرشەد حوسێن ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: ئێمە وەک پەرلەمان ڕاپۆرتی خۆمان دەخەینە بەردەم سەرۆکایەتیی حکوومەت و ئەوانیش بێگومان پلانی خۆیان ھەیە، بەڵام کۆتابڕیار دەگەڕێتەوە بۆ سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران و چارەنووسیان یەکلا دەکرێتەوە، بەتایبەتی ئەوەی لە توانای حکوومەتدا بێت بڕیاری ھەمیشەییکردنیان دەدرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.