Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 02:23

سەرنووسەر و بەڕێوەبەری نووسینی بوار نیوز لە کاتی چوونیان بۆ سلێمانی بێسەروشوێن بوون

کوردستان TV
100%

بوار نیوز ڕایگەیاند، سەرنووسەر و بەڕێوەبەری نووسینی دەزگاکەمان لە پێشنیوەڕۆی دوێنی یەکشەممەوە لە کاتی چوونیان بۆ سلێمانی تاوەکو ئێستا بێسەروشوێنن.

لە ڕاگەیەنراوێک بوار نیوز کە پێگەیەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاند: پێشنیوەڕۆی ڕۆژی یەكشەممە 09ـی 10ـی 2022 هەریەک لە سەرتیپ وەیسی قەشقەیی، سەرنووسەری دەزگای میدیای بوار و ئیبراهیم عەلی، بەڕێوەبەری نووسینی دەزگاكە بۆ كارێكی ڕۆژنامەوانی لە هەولێرەوە بەرەو سەنتەری شاری سلێمانی بەڕێكەوتوون، لەو ماوەیە تاوەكو نزیک كاتژمێر 06:00ـی ئێوارە لە پەیوەندیدابووین لەگەڵیان و بڕیار بوو ئێوارە بگەڕێنەوە هەولێر.

ڕاشیگەیاند: لەو كاتەوە ژمارە مۆبایلەكانیان داخراوە، بەڵام ناوە ناوە هێڵی ئینتەرنێتیان دەكرێتەوە و دادەخرێت، سەرباری ئەوەی هیچ وەڵامێكیان نییە.

بوار لە ڕاگەیەنراوەکە باسی لەوەش کردووە کە ئەوەی جێگەی گومانە بۆ ئەوان، كاتژمێر (09:24) لە رێگەی ئەكاونتی ئیبراهیم عەلی، هەژمارێکی (ئەکاونتێکی) تر كراوەتە ئەدمین لە پەیجی دەزگای میدیایی بوار لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووک.

هەر لە ڕاگەیەنراوەکە داوا دەکەن کە هەر سێ سەرۆكایەتی و دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستان بەدواداچوون بۆ هاوکارەکانیان بکەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.