ڕۆژی ڕابردوو، هێزە ئەمنییەکان لە شاری سایین قەڵا کچێکی لاوی کوردیان بەناوی لەیلا مەحموودی دەستبەسەرکردووە و بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیەیان گواستووەتەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات، ڕۆژی شەممە، 8 ى 10ى 2022، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم کچە لاوە و بەبێ هەبوونی بەڵگەی یاسایی دەستبەسەریان کردووە.
هەنگاو زانیویەتی، کە ڕۆژی یەکشەممە دوای ڕاگەیاندنی تۆمەتە سەپێنراوەکان بەسەر لەیلا مەحموودیدا گوازراوەتەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە.
شیاوی ئاماژە پێدانە، کە لەیلا مەحموودی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوەبە بەشداریکردن لە ناڕەزایەتییەکان و هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران تۆمەتبارکراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.