له گه‌له‌ری میدیا له هه‌ولێر، له 13همین ساڵیادی كۆچی دوایی مامۆستا و هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار (محه‌مه‌د عارف)، به ئاماده‌بوونی (ئومێد خۆشناو) پارێزگاری هه‌ولێر و (د. سالار عوسمان) بریكاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان و (فه‌رهه‌نگ غه‌فوور) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك له هونه‌رمه‌ندان و به‌رپرسانی حكوومی، پیشانگای تایبه‌تی خاتوو "یاسه‌مین به‌رزنجی" هاوژینی خوالێخۆشبوو محه‌مه‌د عارف كرایه‌وه.
له پیشانگاكه‌دا خاتوو یاسه‌مین، وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی، چه‌ندین تابلۆی نه‌خشاندبوون و خستنیه به‌رچاوی ئاماده‌بووان.
نووسه‌ر و وه‌رگێڕ و مامۆستا و هونه‌رمه‌ندی خوالێخۆشبوو (محه‌مه‌د عارف) یه‌كێك بوو له‌و رۆشنبیر و نووسه‌ر و هونه‌رمه‌نده به‌توانا و ناودارانه‌ی كورد، كه شوێنپه‌نجه‌ی به‌سه‌ر بزاڤی رۆشنبیری و ئه‌ده‌بی و هونه‌ریی هه‌ولێره و كوردستان دیاره ، له ٩ی ١٠ی ٢٠٠٩ له هه‌ولێر كۆچی دوایی كرد.
فۆتۆ: لانه نه‌وزاد - سردار قادر
ئا- كامران
له ساڵیادی (محه‌مه‌د عارف) پیشانگای خاتوو "یاسه‌مین به‌رزنجی" كرایه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.