ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی وڵاتی ئیسپانیا لەزاری چاڤی هێرناندیزی راهێنەری یانە كەتەلۆنیەكە بڵاویانكردەوە هەردوو یانەی بارسێلۆنا و ئەتلەتیكۆ مەدرید لەسەر گواستنەوەی ئەنتوان گریزمان بەشێوەیەكی فەرمی بۆ ریزی ئەتلەتیكۆ مەدرید رێكەوتوون.
بەپێی زانیاریە رۆژنامەوانیەكان یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید لەبەرامبەر بری بیست ملیۆن یۆرۆ گرێبەست لەگەڵ ئەنتوان گریزمانی فەرەنسی ئەنجام دەدات، بەم هەنگاوە گریزمانی فەرەنسی تا كۆتایی وەرزی دوو هەزارو بیست و پێنج بۆ دوو هەزارو بیستو شەش لەیانەكەی پایتەخت دەمێنێتەوە، گریزمانی فەرەنسی تەمەن سی و یەك ساڵان، لەوەرزی دوو هەزارو چواردە لەگەڵ ئەتلەتیكۆ مەدرید جامی سوپەری ئیسپانیای بەرز كردەوە، دواتر لەسالی دوو هەزارو هەژدە هەردوو تازناوی خولی ئەوروپا و سوپەری ئەورپای لەگەڵ یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید بەرز كردەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.