Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 20:04

یارییه‌كانی گه‌ڕی دووه‌می خولی نایابی باسكه‌ی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت

کوردستان TV
100%

له‌ژێر چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی باسكه‌ی كوردستان، دوای به‌كۆتا هاتنی یارییه‌كانی گه‌ڕی یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستی كوڕان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌ست به‌یارییه‌كانی گه‌ڕی دووه‌می خولی نایابی باسكه‌ی كوردستان ده‌كرێت. 
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 13 ى 10ى 2022، له‌ده‌ستپێكی به‌رێوه‌چوونى یارییه‌كانی ئه‌م گه‌ڕه‌ كاتژمێر 3 ى ئێواره‌، له‌هۆڵی یانه‌ی وه‌رزشی ئه‌كاد - عه‌نكاوه‌، یانه‌ی هێرش میوانداری یانه‌ی قه‌ڵا ده‌كات.
رۆژی هه‌ینی 14 ى 10 ى 2022، كاتژمێر 3 ى ئێواره‌، یانه‌ی زاخۆ میوانداری یانه‌ی ئاسۆ ده‌كات.
رۆژی شه‌ممه‌ش 15 ى 10 ى 2022، كاتژمێر 3  ی ئێواره‌، یانه‌ی ئه‌كاد- عه‌نكاوه‌ میواداری ده‌ربه‌ندیخان ده‌كات.  
لە خولی تۆپی باسكه‌ی نایابی یانه‌كانی كوردستان حەوت یانە بەشدارن و خولەکەش  به‌شێوازی خول به‌یه‌ك قۆناغ به‌رێوه‌ده‌چێت، 21 یاری له‌خوله‌كه‌دا له‌ماوه‌ی رۆژانی پێنجشه‌ممه‌ و هه‌ینی و شه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ و هه‌فته‌كانی داهاتوو ئه‌نجام ده‌درێت،  خوله‌كه‌ش له‌ماوه‌ی حه‌وت گه‌ڕدا دێته‌ ئه‌نجامدان، له‌هه‌ر گه‌ڕێكیش سێ یاری به‌رێوه‌ده‌چێت و یانه‌كه‌یش چاوه‌ڕوان ده‌كات.
یانه‌ به‌شداربووه‌كانیش بریتین له‌:
قه‌ڵا، هێرش ، ئاسۆ، ئه‌كاد، ده‌ربه‌ندیخان، زاخۆ، سۆلافی نوێ. 
بەرێوەچوونی کارو چالاکییەکانی یەکێتی ناوەندیییە وەرزشییەکان بەچاودێری لێژنەی ئۆلۆمپی و بەپشتگیری کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەرێوەدەچێت.
راگەیاندنی لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان
10ی 10 ی 2022


 

وه‌رزش باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.