کەشناسی هەرێمی کوردستان کەشی پێشبینیکراوی ئەمڕۆ دووشەممە و سبەی سێشەممەی خستووەتەڕوو، ئاماژەی بەوە داوە کە پلەکانی گەرما زیاتر نزم دەبنەوە بەراورد بە ڕۆژانی پێشووتر.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە کەشوهەوای ئەمڕۆ دووشەممە 10ـی 10ـی 2022 ڕایگەیاند: ئاسمان ساماڵ دەبێت، خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت (10 - 20) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک و ئاراستەکەشی باکووری خۆرئاوا دەبێت.
ڕاشیگەیاند: پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (3-4) پلە بەراورد بە تۆماکراوەکانى دوێنى، هەروەها مەوداى بینین ( 8 – 10 ) کیلۆمەتر دەبێت .
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی سێشەممە 11ـی 10ـی 2022 ڕایگەیاند: ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ڕۆژى پێشوو، خێرایى با لەسەرخۆ- مامناوەند دەبێت (10 - 15) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک ئاراستەی با لە باکووری خۆرئاوا دەبێت، هەروەها مەوداى بینین ( 8 – 10 ) کیلۆمەتر دەبێت.
کەشناسی هەروەها بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی سبەی سێشەممە بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە خستووەتەڕوو:-
هەولێر : 30 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 30 پلەى سیلیزى
دهۆک : 27 پلەى سیلیزى
کەرکووک : 32 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 31 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 28 پلەى سیلیزى
سۆران : 26 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 34 پلەى سیلیزى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.