Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 04:33

پۆلیسی هەولێر: تۆمەتبارێکمان دەستگیر کرد کە ئامبۆڵانسێکی بردبوو و هەڵاتبوو

کوردستان TV
100%

پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی کەسێکی ڕاگەیاند، بە تۆمەتی بردنی ئامبۆڵانس، پاشان هەڵاتبوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند: بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر، دوای ئەوەی ئاگادار کرانەوە کەوا لە فەرمانگەی تەندروستی (کۆنتڕۆڵی 122) شوفێرێک کە پێشتر کارمەند بووە  بەناوی (و. ا ص) ئامبۆڵانسێکی بردووە و هەڵاتووە، دەستبەجێ دەستیان بە بەدواداچوون کرد.

ڕاشیگەیاند: توانرا لە شەقامی (100 مەتری) نزیک نەخۆشخانەی ڕزگاری دەست بەسەر ئامبۆڵانسەکەدا بگرن و شوفێرەکەشی دەستگیر بکەن.

پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا کە تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، بڕێکی زۆر لە ماددە کحولییەکانی بەکارهێنابوو، بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان، ڕادەستی بنکەی پۆلیسی سەروەران کرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.