Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 04:30

هالاند بەردەوامە لەسەر تۆماركردنی ریكۆردی نوێ لە پریمەرلیگ

کوردستان TV
100%


ئەستێرەی نەرویژی یانەی مانچستەر ستی ئینگلیزی ئیرلینگ هالاند بەردەوامە لەسەر تۆماركردنی ریكۆردی نوێ، لەگەری نۆیەمی پریمەرلیگ، مانچستەر ستی سەركەوتنی بەسەر یانەی ساوساهمتۆن تۆماركردو گۆلێكی ستیزن لەرێی هالاندی ئەستێرە بووو بە تۆماركردنی ئەم گۆڵە ژمارەی گۆڵەكانی هالاند لەحەوتەم یاری لەسەر یەكی ستیزن بووە پازدە گۆڵ.
 لای خۆیەوە تۆماری ئۆبتا تایبەت ئامارە جیهانیەكان بڵاویكردەوە، هالاند كۆی گۆڵەكانی لەدەستپێكی پریمەرلیگ گەیاندە پازدە گۆڵ، بەمەش ژمارەی گۆلەكانی لەگەڵ كیڤن دی برۆینی گۆلكاری وەرزی رابردووی یانەكە یەكسان كردەوە.
 تۆری ئۆتبا دووپاتیكردۆتەوە هالاند بووە دووەمین یاریزانی مانچستەر سیتی کە لە حەوت یاری لەسەریەک گۆڵ تۆماربکات دوای ئەوەی لەرابردووش سێرجیۆ ئەگوێرۆی ئەرژەنتینی بەهەمان شێوە لەوەرزی دوو هەزارو نۆزدە ئەم ریكۆردەی تۆماركردوە، تۆڕی ناوبراو روونیكردۆتەوە هالاند لە چوار وەرزی ڕابردوو توانیویەتی بیست گۆڵ یاخود  زیاتر تۆماربکات، بۆیە لەئێستادا ئەو هێرشبەرە بەردەوامە لە سەر نوسینەوەی مێژوو.  


                                                          
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.