Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 04:19

هاتووچۆی سلێمانی دەست بە پێدانی تابلۆی نوێی ئۆتۆمێلی بارهەڵگر دەکات

کوردستان TV
100%


پاش ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی تابلۆی ئۆتۆمبێلی تایبەتی بەشێوەیەکی نوێ دابەشکرد، لە ئێستادا دەستی کردووە بە پێدانی تابلۆی نوێ بۆ ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان و وەک سەرەتایەک تەنها لە مامەڵەی تۆماری یەکەمجاردا جێبەجێی دەکات.

مقه‌ده‌م باقی سابر لێپرسراوی هۆبەی ووردبینی تۆمار لە لێدوانێكدا به‌ ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند لە ئێستادا دەستیان کردووە بە پێدانی تابلۆی نوێ بۆ ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بۆ مامەڵەی تۆماری یەکەمجار و لە ئایندەیەکی نزیکدا بۆ سەرجەم مامەڵەکانی گواستنەوە، بەناوکردن و نوێکردنەوە بەردەست دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.