شاندێکی سەرکردە سیاسییەکانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە 10ـی 10ـی 2022 گەیشتنە هەولێر و بڕیارە لەگەڵ سەرکردە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان کۆببنەوە.
شاندێکی عێراقی کە پێکهاتوون لە محەممەد حەلبووسی، سەرۆکى پەرلەمانى عێراق، محەمەد شیاع سوودانی، بەربژێرى هاوپەیمانیى چوارچێوەى هاوئاهەنگى بۆ پۆستى سەرۆک وەزیران، فالح فەییاز، سەرۆکى دەستەى حەشدی شەعبی گەیشتنە هەولێر.
بەپێی زانیارییەکان، بڕیاروایە شاندەکە لەگەڵ سەرکردە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئەمڕۆ دووشەممە ساڵێک تێپەڕ دەبێت بەسەر هەڵبژاردنی پێشوەختەی خولی پێنجەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، کە هێشتا لایەنە حکوومەت پێک نەهێنراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.