Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 04:27

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق دەکات

کوردستان TV
100%

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە  10ـی 10ـی 2022، پێشوازی لە مارتن یێگەر باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە کلاوس شترایشەر کونسولی گشتیی نوێی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان ئامادە بوو، سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێکرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست.

سەرۆکی حکوومەت هەروەها ئاماژەی بە پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا کرد و سوپاسی هاریکاری و پشتیوانیی حکوومەتی ئەڵمانیاشی کرد .

باڵیۆزی ئەڵمانیا، خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان و بەردەوامبوونی پشتیوانیکردنی پێشمەرگە دووپات کردەوە.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، بیروڕا دەربارەی دۆخی گشتیی عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێ ئاڵوگۆڕ کرا. لەمبارەیەوە سەرۆکی حکوومەت، جەختی لە گرنگی ڕێزگرتن لە پرنسیپەکانی بەشداریی ڕاستەقینەی هەرێمی کوردستان لە بڕیاری سیاسیی عێراق و هاوسەنگی و سازان کردەوە.

ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و گرنگیی سەقامگیربوونی بارودۆخی ناوچەکە بەگشتی، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.