Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 04:32

هەولێر؛ بە گوژمەی زیاتر لە 31 ملیار دینار پڕۆژەیەکی دیکە جێبەجێ دەکرێت

کوردستان TV
100%

بەگوژمەى زیاتر لە 31 ملیار دینار دەستکرا بە پڕۆژەى دیزاینکردن و دروستکردنى بەرزە پردى ئۆڤەرفڵاى لە دووڕێیانى کۆڕێ - شەقڵاوە - هەولێر، لەگەڵ یەکخستن و فراوانکردنى شەقامى تونێلى مەسیف - شەقڵاوە.

ڕاگەیاندنی پارێزگای هەلێر جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی دیکەی ڕاگەیاند و دەڵێت، بە گوژمەى 31 ملیار و 49 ملیۆن و 771 هەزار دینار لەسەر بووجەى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر و بە سەرپەرشتى بەڕێوەبەرایەتى ڕێگەوبانى هەولێر دەستکرا بە پڕۆژەى بەرزە پردى ئۆڤەرفڵاى لە دووڕێیانى کۆڕێ - شەقلاوە – هەولێر، لەگەڵ فراوانکردن و یەکخستنى شەقامى تونێلى مەسیف - شەقڵاوە، کە زیاتر لە 7 کیلۆمەتر شەقام لە خۆدەگرێت لەگەڵ دوو پرد.

سەبارەت بە وادەی تەواوبوونی پڕۆژەکە ڕایگەیاند: ماوەى تەواوکردنى پڕۆژەکە (430) ڕۆژە، پێویستە ئەو کۆمپانیایەی کە بەڵێندەرایەتییەکەی وەرگرتووە، لە ماوەی دیاریکراودا کارەکانی پڕۆژەکە تەواو بکات.

پارێزگای هەولێر ئاماژەی بەوەش داوە کە بەکۆتاهاتنى پڕۆژەکە، کە پڕۆژەیەکی ستراتیژی شاری هەولێرە و بەشێوە و شێوازێکى مودێرن و سەردەمیانە دەستى پێ کراوە،  سودێکى زۆرى دەبێت بۆ هاووڵاتییان و خەڵکى ناوچەکە، ئەوە جگە لە کەمکردنەوەى قەرەباڵغى و ڕووداوى هاتووچۆ.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.