Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 04:29

حکوومەتی هەرێمی کوردستان پاڵپشتی قوتابییانی کەمئەندام ده‌كات

کوردستان TV
100%


حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پاڵپشتیکردنی قوتابییانی کەمئەندام، لەڕێگەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتییەوە، پاسی گواستنەوەی خۆرایی بۆ 450 قوتابی کەمئەندام لە ناوەوە و دەوروبەری پارێزگای هەولێر دابینکردووە.

تانیا جەمال، سەرپەرشتیاری پەروەردەیی لە دیوانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند: ڕۆژانە لەڕێگەی 50 پاسەوە، هاتووچۆ بە 450 قوتابی کەمئەندام دەکرێت، کە نیشتەجێی ناوەوە و دەوروبەری پارێزگای هەولێرن.

سەرەڕای دابینکردنی پاسی گواستنەوە بۆ هاتووچۆکردنی قوتابییان، حکومەت مانگانە خەرجیی گیرفانیش بۆ ئەو قوتابییانە خەرج دەکات و یارمەتیی داراییان دەدات، بۆ ئەوەی بارگرانیی لەسەر خێزانەکانیان دروست نەکەن.

سەرپەرشتیاریی پەروەردەیی لە دیوانیی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، ئەوەشی گوت: قوتابییەکان لە پۆلی یەکی بنەڕەتی تاوەکو نۆی بنەڕەتین کە لە پەیمانگا و سەنتەرەکانی سەر بە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەخوێنن، ئەوانیش پێکدێن لە؛ پەیمانگای ڕۆناکی نابینایان، پەیمانگای ئاواتی بیرکۆڵان، پەیمانگای هیوای نابیستان، پەیمانگای هانا بۆ شیاندنی کەمئەندامان و سەنتەری ئۆتیزم.

مانگانە لە سەنتەری ڕۆشا بۆ زانستەکانی کۆمپیوتەر، خولی فێربوونی کۆمپیوتەر و مۆبایلی زیرەک بۆ نابینایان دەکرێتەوە، و نابینایان فێری بەکارهێنانی کۆمپیوتەر، کیبۆرد و مۆبایلی زیرەک دەکرێن. ئەوەش لەکاتێکدایە، حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەیەوێت لەم ڕێگەیەوە خزمەتی زیاتری کەمئەندامان بکات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.