Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 04:22

ڤیدیۆ كلیپی گۆرانی مۆندیالی 2022 بڵاوكرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%


ڤیدیۆ كلیپی گۆرانی مۆندیالی 2022، له‌لایه‌ن یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی( فیفا) بڵاوكرایه‌وه‌.
گۆرانییه‌كه‌ له‌لایه‌ن چوار گۆرانیبێژی عه‌ره‌بی  وتراوه‌، یه‌ك له‌ گۆرانیبێژانه‌ش خاتوونێكی عێراقیه‌.
گۆرانییه‌كه‌ ناوی (Light The Sky) یه‌  كه‌ له‌لایه‌ن گۆرانیبێژان " به‌لقیس" ئیماراتی ،  "نوره‌ فه‌تاح" كه‌نه‌دی به‌ره‌گه‌ز مه‌غریبییه‌ ،" ره‌حمه‌ ریاز" عێراقی " مه‌نال مه‌غریبی گوتراوه‌ته‌وه‌.
له‌ ڤیدیۆ-كلیپه‌كه‌دا جگه‌ له‌و چوار گۆرانیبێژه‌ چه‌ندین هانده‌رو ، ئافره‌تانی  ناوبژیوانه‌كانی مۆندیالی 2022 به‌شدارن كه‌ ژماره‌یان شه‌ش ناوبژیوانن. 
شایانی باسه‌ مۆندیالی 2022ـی قه‌ته‌ر له‌20-11-2022 به‌ یاریی نێوان ئیكوادۆر و قه‌ته‌ر ده‌ستپێده‌كات .
ئا- كامران   

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.