Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 04:24

تەندروستی هەولێر: ئامبۆڵانسەکە نەدزراوە و هەڵە تێگەیشتن لە بابەتەکە هەیە

کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی ئەمڕۆ دووشەممە 10ـی 10ـی 2022 پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی کەسێکیان بە تۆمەتی بردنی ئامبۆڵانسێک ڕاگەیاند، تەندروستی هەولێر ڕوونکردنەوە دەدات.

لە ڕوونکردنەوەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی هەولێر هاتووە کە "دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵێكی ناڕاست سەبارەت بە ئۆتۆمبێلی ئامبۆڵانس، شۆفێرەکە کارمەندی فەرمی یەکەی فریاگوزارییە و هەڵە تێگەیشتن هەبووە لە بابەتەکە."

باسی لەوەش کردووە کە شوفێرەکە "بەهۆی لەدەستدانی کەسێکی نزیکی شۆفێرەکە، دیارە داوای کردووە ئامبۆڵانس ببات بۆ گواستنەوەی تەرم، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئێشکگر نەبووە نەتوانراوە ئۆتۆمبێلی پێ بدرێت، هەروەها هەستکراوە باری دەروونی شپرزە بووە و ئۆتۆمبێلەکەی نەدزیوە، تەنها ویستوویەتی تەرمی کەسە نزیکەکەی خۆی بگوازێتەوە."

تەندروستی هەولێر هەر لە ڕوونکردنەوەکە ئاماژەی بەوە داوە کە "بۆ ئەم مەبەستە پۆلیس ئامبۆڵانسەکەی گەڕاندۆتەوە و بەدواداچوونی زیاتر دەکرێت، لە ئەگەری هەبوونی هەر کەمتەرخەمییەکیش ڕووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.