مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی هه‌واری شار تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه بهئوتۆمبێلی جام ڕەش و فلاشەر دانیشتوانی گه‌ڕه‌كه‌كه‌ی بێزار كردبوو.
پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه: دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی سنوری گه‌ڕه‌كی هه‌واری شار سكاڵایان تۆماركرد كه تۆمه‌تبارێك بێزاری كردون بهئوتۆمبێلهكهی کە جام ڕەشەو فلاشەری لێ بەستووە، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس تۆمهتبارهكهیان دۆزییه‌وه‌و ده‌ستگیریان كرد.
پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، لەکاتی دەستگیرکردنیدا، دەستیشگیرا بەسەر ئوتۆمبێلی تۆمەتباردا، له‌ئێستاشدا تۆمه‌تبار (س، س، م) به‌بڕیاری دادوه‌ر ڕاگیراوه.
تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.