سەرۆك بارزانی ئەمڕۆ دووشەممە 10ـی 10ـی 2022 پێشوازی لە شاندێكی هاوپەیمانێتیی ئیدارەی دەوڵەت کرد و دیاریکردنی سەرۆککۆمار و پێکهێنانی حکوومەتی فیدراڵییان تاوتوێ کرد.
سەرۆک مەسعود بارزانی لەگەڵ شاندێکی هاوپەیمانێتیی ئیدارەی دەوڵەت کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ڕێڕەوی دانوساندنەكانی پەیوەست بە دانیشتنی داهاتووی پەرلەمان و دیاریكردنی سەرۆككۆمار و پێكهێنانی حكوومەتی فیدراڵی تاوتوێ كرا.
هاوکات، بەشداربووانی كۆبوونەوەكە لەسەر دیراسەكردنی ئەو بابەتە هەستیارانە و گەیشتن بە چارەسەر ڕێككەوتن، ئەویش بەر لە بەستنی كۆبوونەوەی پەرلەمانی تایبەت بەم پرسە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.