Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 20:44

له‌ سلێمانی سكچوون و ڕشانه‌وه‌ بڵاو بۆته‌وه‌.. 700 منداڵ ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراون

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی سلێمانی ئاشكرای كرد كه‌ په‌تای وه‌رزی و سكچوون و ڕشانه‌وه‌ له‌نێو منداڵان بڵاو بۆته‌وه‌ و به‌شێوه‌یه‌ك كه‌‌ له ماوه‌ی‌ 24 كاتژمێری ڕابردوودا 700 منداڵ ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراون.

د. پشدەر عبداللە بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی دكتۆر جەمال ئەحمە ڕەشید تایبەت بە منداڵان له‌ پارێزگای سلێمانی ڕایگه‌یاند: لەگەڵ دەستپێكردنی وەزری نوێی خوێندن سكچوون و ڕشانەوە و پەتای وەرزی لەنێو منداڵان لە شاری سلێمانی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووە و رێژەی هێنانی منداڵانی نەخۆش بۆ نەخۆشخانەکەمان زۆر زیاد بووه‌.

د. پشده‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ زۆربوونی په‌تاكه‌ به‌شێوه‌یه‌كه‌ كه‌ لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا ژمارەكان زۆر ڕووی له‌ هه‌ڵكشان كردووه‌. داواشی لە هاووڵاتییان كرد پابەندی رێنماییە خۆپارێزییەكان بن.

ڕاشیگه‌یاند: تەنیا لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا نزیکەی 700 منداڵی نەخۆش هێنراون بۆ بەشی ڕاوێژكاری نەخۆشخانەی منداڵان و له‌و ڕێژه‌یه‌ 137 منداڵی نەخۆش داخڵ كراون، هه‌روه‌ها نزیكەی 70 منداڵی نەخۆشیش لەبەشی نەخۆشییە درێژخایەنەكان بینراون.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ زۆرینەی ئەو منداڵانەی داخڵكراون لە بەشی فریاكەوتن بووە و بەشێكیان لە بەشی منداڵی تازە لەدایكبوو بووە.

کوردستان تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.