Erbil 38°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 17:35

170 په‌رله‌مانتار داوایان كردووه‌ له‌م هه‌فته‌یه‌ دانیشتنی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار ئه‌نجام بدرێ

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ دووشه‌م ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار به‌ فه‌رمی داواكارییان پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كردووه‌ به‌ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی دانیشتنی ڕۆژی چوارشه‌می داهاتوو.

موحسین مه‌نده‌لاوی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ نووسراوێكمان به‌ ئیمزای 170 په‌رله‌مانتار پێشكه‌شكراوه‌ و تێیدا داوا كراوه‌ رۆژی چوارشه‌می داهاتوو دانیشتنی تایبه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌نجام بدرێت بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری عێراق.

جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان تاوتوێی داواكاری ئه‌م په‌رله‌مانتارانه‌ ده‌كات و له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌م شاندێكی هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت سه‌ردانی شاری هه‌ولێریان كردووه‌ و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی كۆبوونه‌ته‌وه‌،  لە کۆبوونەوەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ڕێڕەوی دانوساندنەكانی پەیوەست بە دانیشتنی داهاتووی پەرلەمان و دیاریكردنی سەرۆك كۆمار و پێكهێنانی حكوومەتی فیدراڵی تاوتوێ كرا.

 

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.