Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 06:16

هه‌ولێر یه‌كه‌م یاریی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ شكست ده‌ست پێ كرد

کوردستان TV
100%

یانه‌ی هه‌ولێر ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌ یه‌كه‌م یاریی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی عێراق (2022-2023) له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی به‌ ئه‌نجامی 2-1 گۆڵ به‌رامبه‌ر یانه‌ی كه‌ربه‌لا دۆڕا.

له‌ گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌دا كه‌ یانه‌ی هه‌ولێر له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ و دوور له‌ جه‌ماوه‌ری یاری ده‌كرد، به‌بێ گۆڵ به‌رامبه‌ر یانه‌ی كه‌ربه‌لا یه‌كسان بوو‌.

له‌ گێمی دووه‌میشدا یانه‌ی هه‌ولێر له‌ ڕێگه‌ی مازن فه‌یاز و به‌ ڕێگه‌ی لێدانی سزا گۆلی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌ی تۆمار كرد، به‌ڵام یانه‌ی كه‌ربه‌لا پاڵپشت به‌ یاریگه‌ و جه‌ماوه‌ر توانی ئه‌نجامی یارییه‌كه‌ هه‌ڵگه‌ڕێنێته‌وه‌ و له‌ خوله‌كی 84 له‌ ڕێگه‌ی یاریزان محه‌مه‌د قاسم گۆڵی یه‌كسانبوون تۆمار بكاته‌وه‌، به‌ر له‌ ته‌واوبوونی یارییه‌كه‌ش له‌ خوله‌كانی زیادكراودا زێدان عه‌بدولجه‌بار توانی گۆڵی بردنه‌وه‌ش بۆ یانه‌ی كه‌ربه‌لا تۆمار بكات و به‌مه‌ش یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتن و 3 خاڵی ئه‌مساڵی خولی نایابی عێراق پێشكه‌شی یانه‌كه‌ی بكات.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ یانه‌ی هه‌ولێر بۆ ئه‌م وه‌رزه چه‌ندان گرێبه‌ستی نوێی ئه‌نجامداوه‌ به‌ ئامانجی ئه‌وه‌ی‌ پله‌كانی پێشه‌وه‌ی خولی ئه‌مساڵی نایابی عێراق به‌ده‌ستبێنێ.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.