ماڵپه‌ڕێكی جیهانی تایبه‌ت به گه‌شتوگوزار ئه‌مڕۆ دووشه‌م ناوی ئه‌و وڵاته ئه‌وروپییانه‌ی ئاشكرا كرد كه بۆ ئه‌مساڵ (2022) تا ئێستا زۆرترین گه‌شتیار ڕوویان تێ كردووه.
ماڵپه‌ڕی (Condé Nast) كه ماڵپه‌ڕێكی جیهانییه تایبه‌ت به بواری گه‌شتوگوزار ڕایگه‌یاند: بۆ ئه‌مساڵ هه‌ریه‌ك له وڵاتانی ئیرله‌ندا و پورتوگال و یۆنان و ئایسله‌ندا و فینله‌ندا زۆرترین پێشوازییان له گه‌شتیاران كردووه.
له ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌می ئه‌و وڵاته ئه‌وروپییانه‌ی كه زۆرترین گه‌شتیار ڕوویان تێ كردووه وڵاتی ئیرله‌ندا دێت كه ناوچه‌ی گه‌شتیاری سه‌رنجڕاكێشی زۆر و جوانی هه‌یه، له ڕیزبه‌ندی دووه‌میش پورتوگال دێت، دواتریش هه‌ریه‌ك له وڵاتانی یۆنان و ئایسله‌ندا و فینله‌ندا له ڕیزبه‌ندی سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م دێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.