Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 06:23

سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئەلحەکیم دەکات

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌م په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی ڕه‌وتی نیشتمانی حیكمه‌ كرد به‌هۆی كۆچی دوایی سه‌ید ساڵح ئه‌لحه‌كیم.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا سەرەخۆشی لە عەمار ئەلحەکیم سەرۆکی ڕەوتی نیشتمانیی حیکمە و بنەماڵەی ئەلحەکیم بە گشتی کرد بۆ کۆچی دوایی زانا و کەسایەتیی ناسراوی ئایینی عێراقی خوالێخۆشبوو سەید ساڵح ئەلحەکیم.

سەرۆکی حکوومەت پرسە و هاوخەمی خۆی بە بنەماڵەی خوالێخۆشبوو گەیاند و هیوای خواست خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامیش بە هەمووان ببەخشێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.