ئه‌مڕۆ دووشه‌م له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامدرا و تێیدا ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵمه‌تی نیشتمانی چاندنی دار و نه‌مام خرانه‌ڕوو كه بڕیاره مانگی داهاتوودا به‌ڕێوه‌بچێت.
كۆبوونه‌وه‌كه له‌نێوان بێگه‌ر تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو و بەرێوەبەری فەرمانگەکانی بەرێوبەرایەتی گشتی باخداری و دارستان و پاوانی وەزارەت به‌ڕێوه‌چوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ كرا لەسەر رەوشی بەرێوەبردنی دارستان و پاوان و نەمامگەکان و بەرهەمهێنان و پارێزگاریکردنیان و کارکردن لەپێناو زیادکردنی ڕووبەری سەوزایی و ژینگە، هه‌روه‌ها تاوتوێی کێشە و داواکاری و ئاستەنگەکانی فەرمانگەکانی بەرێوبەرایەتی گشتی باخداری و دارستان و پاوان كرا.
بەشێکی تری کۆبوونه‌وه‌كه تایبەت بوو بە ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی هەڵمەتێکی نیشتمانی سەرتاسەری لە ناوەراستی مانگی داهاتوو بە هەماهەنگی لایەنە پەیوەندارەکانی حکوومەتی هەرێم بۆ مەبەستی بەخشین و رواندنی سەدان هەزار نەمام بەبێ بەرامبەر بۆ جوتیاران و خاوەن باخەکان و شارەوانییەکانی هەرێمی کوردستان و خوێندنگاکان.
ئامانجیش له هه‌ڵمه‌ته‌كه گرینگیدانی زیاتره بە پانتایی سەوزایی و پاڵپشتی زیاتری ژینگەی هەرێمی کوردستان لەچوارچێوەی ئەو هەڵمەتەی کە وەزارەتی كشتوكاڵ لە ماوەی رابردوو رایگەیاندبوو بە دروشمی (پەرژینی بکە بە درەخت) کە بریاروایە لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان لە یەک ڕۆژدا بە هاوکاری رێکخراوی مێرگ ئەنجام بدرێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.