Erbil 38°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 17:37

ئه‌مشه‌و دوو كچ به‌ ڕووداوی دڵته‌زێك گیانیان له‌ده‌ست دا

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای دهۆك ئاشكرای كرد كه‌ ئه‌مشه‌و له‌ سنووری پارێزگاكه‌یان دوو كچ به‌ ڕووداوی نه‌خوازراو و دڵته‌زێن گیانیان له‌ده‌ست دا.

هێمن سلێمان گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆك ڕایگه‌یاند: ڕووداوی یه‌كه‌م له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نیشته‌جێبوونی ڕۆژ سیتی له‌ پارێزگای دهۆك كچێك له‌ شوقه‌كه‌ی خۆیان كه‌وته‌ خواره‌وه‌ و گیانی له‌ده‌ست دا.

ڕاشیگه‌یاند: كچه‌كه‌ ته‌مه‌نی ته‌نیا 14 ساڵان بوو، پۆلیسیش ده‌ستی به‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان كردووه‌ به‌ مه‌به‌ستی هۆكاری كه‌وتنه‌خواره‌وه‌كه‌ی.

هه‌ر له‌ سنووری پارێزگای دهۆك ئه‌مشه‌و ڕووداوێكی تریش ڕووی دا و كچێكی تر گیانی له‌ده‌ست دا.

هێمن سلێمان سه‌باره‌ت به‌ ڕووداوه‌كه‌ گوتی: كچێكی ته‌مه‌ن 37 ساڵ له‌ سنووری شاره‌دێی دینارتێ سه‌ر به‌ شارچكه‌ی ئاكرێ به‌داخه‌وه‌ به‌ ڕووداوێكی دڵته‌زێن گیانی له‌ده‌ست دا.

گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆك گوتیشی: كچه‌كه‌ ناوی (ح. ا. ی)، له‌ كاتی كارپێكردنی ماتۆڕی ئاو (مزه‌خه‌) شۆڕتی كاره‌با ڕوو ده‌دات و گیان له‌ده‌ست ده‌دات.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ له‌سه‌ر ئه‌م ڕووداوه‌ش پۆلیس په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌ بنكه‌ی پۆلیسی نه‌خۆشخانه‌ی ئاكرێ كردۆته‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.