ئه‌مشه‌و هێزێكی زۆری حه‌شدی شه‌عبی به چه‌كی قورسه‌وه چوونه‌ته نێو شاری خانه‌قین و دانیشتووانی شاره‌كه‌ش نیگه‌رانن له‌م هه‌ڵوێسته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و تێكچوونی سه‌قامگیری شاره‌كه‌یان.
محه‌مه‌د ساڵح په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) له گه‌رمیان پێی ڕاگه‌یاندین: ئه‌مشه‌و هێزێكی زۆری حه‌شدی شه‌عبی به چه‌كی قورس و سووكه‌وه داخیلی نێو شاری خانه‌قین بوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: ئێستا دۆخێكی ناخۆش و دڵه‌ڕاوكێ له شاره‌كه دروست بووه و هاووڵاتییان له هاتنی ئه‌م هێزه زۆره‌ی حه‌شدی شه‌عبی نیگه‌رانن و ترس و دڵه‌ڕاوكێیان له‌لا دروست بووه.
ڕاشیگه‌یاند: دانیشتووانی خانه‌قین جه‌خت له كوردبوونی شاره‌كه‌یان ده‌كه‌نه‌وه كه سه‌دان ساڵه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی تری شاره‌كه به ئاشتی ژیاون، بۆیه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دوورخستنه‌وه‌ی هه‌ر هێز و لایه‌نێكی ڕه‌سه‌نی شاره‌كه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه له ڕۆژی شه‌مووی ڕابردووه‌وه به نووسراوی عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌ری جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق بڕیاردراوه سه‌رجه‌م هێزه سه‌ربازییه كوردییه‌كان خانه‌قین چۆڵ بكه‌ن و بچنه ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.