Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 00:43

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران كۆڵبه‌رێكی كورد ده‌كوژن

کوردستان TV
100%


کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی بانە بە ناوی شەهرام واسڵی لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری ئەم شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی سەر سنوور کوژرا.


بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی یەکشەممە 9 ى 10 ى 2022 هێزە چەکدارەکانی سەر سنووری هەنگەژاڵی بانە تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە.


. سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاند بە هۆی ئەم تەقە کردنەوە کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی شەهرام واسڵی دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.


هەروەها, هەواڵەکان باس لەوە دەکەن دوو کۆڵبەری دیکەش بریندارن کە تا ئێستا ناسنامەیان بۆ هەنگاو ڕوون نەبووەتەوە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.