Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 20:35

لەمانگێكدا نزیكه‌ی 4 هه‌زار بوتڵ خوێن لەشاری سلێمانی ڕاكێشراوە ‌

کوردستان TV
100%


بەپێی ئامارێكی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەڕێكەوتی ( 1 بۆ 30/9/2022)  8.765 كەس سەردانی بانكی خوێن یان كردووە لەشاری سلێمانی و 3.739 بتڵ خوێن لەبانكی خوێن و سەرجەم نەخۆشخانە حكومی و ئەهلی و تایبەتەكان ڕاكێشراوە و لەو ژمارەیە 800 بتڵ خوێن لەنەخۆشخانەی تالاسیما و 534 بتڵ خوێن لەنەخۆشخانەی هیوا و 398 بتڵ خوێن لەنەخۆشخانەی شار و 2.321 بتڵ خوێن لەنەخۆشخانە ئەهلیەكان ڕاكێشراوە.

مانگی ڕابردوو لەبانكی خوێن 5.26 پشكنینی هیماتۆلۆجی و 3.740 پشكنینی گروپی خوێن و 4.687 پشكنینی ڤایرۆسات و هەروەها 7.476 جیاكردنەوەی پێكهاتەكانی خوێن ئەنجام دراوە.
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.