ئه‌كادیمیای شاهانه‌ی سوید تایبه‌تمه‌ند له بواری خه‌ڵاتی نۆبڵ ،سێ زانای ئه‌مریكی وه‌ك براوه‌ی خه‌ڵاتی ئابوری ساڵی 2022 ده‌سنیشان كران ،كه بریتین له" بن برنانكی" و" دۆگلاس دایمۆند" و "فیلیپ دیبفیگ".
ئه‌م سێ شاره‌زایه له‌رێگه‌ی پێشكه‌شكردنی ،توێژینه‌وه‌كانیان له بواری بانكه‌كان و قه‌یرانه داراییه‌كان توانیان خه‌ڵاته‌كه به‌ده‌ست بهێنن.
بن برنانكی له ساڵی 1953 له شاری ئۆگستا له ویلایه‌تی جۆرجیا له ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له‌دایكبوه له ساڵی 2006 تا 2014 سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی ئه‌مریكا بوه و ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ قه‌یرانی دارایی جیهانی ساڵی 2008دا تێكه‌ڵ بوه و له ئێستادا هاوڕێی دامه‌زراوه‌ی بروكینگزه.
دۆگلاس دایمۆند له ساڵی 1953 له‌دایكبوه، له ساڵی 1980 دكتۆرای له زانكۆی یێڵ له ویلایه‌تی نیو هێڤن له ویلایه‌تی كۆنتێكتیكۆت له ئه‌مریكا وه‌رگرتوه و ئه‌ڵماس له زانكۆی شیكاگۆ كارده‌كات.
فیلیپ دیپویگ له ساڵی 1955 له‌دایكبوه، له ساڵی 1979 دكتۆرای له زانكۆی یێڵ له ویلایه‌تی نیو هێڤن له ویلایه‌تی كۆنتێكتیكۆت له ئه‌مریكا وه‌رگرتوه، له زانكۆی واشنتۆن له شاری سانت لویس له ویلایه‌تی میزۆری وانه ده‌ڵێته‌وه.
ئا- كامران
ژێده‌ر- ئه‌لروایه
ڤیدیۆ..براوه‌كانی خه‌ڵاتی نۆبڵ له بواری ئابوری 2022 ده‌ستنیشان كران
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.