Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 04:25

ژمارەی كوژراوانی زریانی ئیان بەرز دەبێتەوە

کوردستان TV
100%

سوپایەك كە لە 42 هەزار كرێكاری خزمەتگوزاری پێك هاتبوون، كارەبایان بۆ زیاتر لە 2.5 ملیۆن شوێنی بازرگانی و ماڵەكانی فلۆریدا گەڕاندەوە كە لە دوای زریانی یانەوە پچڕاون، ئەمەش حكومەتی ویلایەتەكە وەك بەشێك لە چیرۆكی سەركەوتن دەیبینێت.
بەڵام داگیرساندنی گڵۆپەكان لە خانوویەكی گەڕۆكی وێران و ئەگەری قەرەبوو نەكراوەدا كە بۆنی قوڕ و لیتەی ڕووبارەكانی لێدێت، دڵنەوایییەكی زۆر نییە بۆ ئەو كەسانەی كە لە چەند كاتژمێرێكدا لە باو بۆران و بەرزبوونەوەی دەریاكاندا بەشێكی زۆری ژیانیان لەدەستداوە.
ژمارەی ئەو كەسانەی لە فلۆریدا گیانیان لەدەستدا گەیشتە 102 كەس، بەگشتی 111 حاڵەتی گیان لەدەستدان بە هۆكاری زریانەكە تۆماركراون، كە پێنج كەس لە كارۆلینای باكوور، یەكێك لە ویلایەتی ڤێرجینیا و سێ كەس لە كوبا.
ئەمە سێیەم كوشندەترین زریانە كە لەم سەدەیەدا رووی لە ئەمریكا كردووە، دوای زریانی كاترینا كە نزیكەی 1400 كەسی كوشت و زریانی ساندی كە بووە هۆی گیان لەدەستدانی 233 كەس هەرچەندە لاواز بوو بۆ زریانێكی گەرم پێش ئەوەی بگاتە وشكانی.
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس، دوو پیاوی تەمەن 70 ساڵان، دوای بینینی وێرانكارییەكە، خۆیان كوشتووە.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.