Erbil 38°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 19:56

ئەمریکا بۆ عێراق: جارێکی دیکە توندوتیژی به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران مایەی قبووڵکردن نییە

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ سێشەممە11 ی 10 ی 2022، نێد پرایس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا بەبۆنەی تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر هەڵبژاردنی گشتیی پەرلەمانی عێراق گوتی، بەر لە ساڵێک عێراقییەکان دەنگیاندا لەسەر هەڵبژاردنی پێشوەختەی ڕاستگۆیانە بەهیوای ببێتە پێکهێنانی حکومەتێک کە ڕەنگدانەوەی خواستی گەلی عێراق بێت. لەوکاتەوە سەرکردەکانی عێراق نەیانتوانی ناکۆکییە سیاسییەکانیان چارەسەر بکەن.
پرایس،  راشيگه‌یاند، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پاڵپشتیی لە ئەنجامدانی دیالۆگێکی بەرفراوان و گشتگیر دەکات لەپێناو نەخشەکێشانی ڕێڕەوێکی هاوبەش بۆ بەرەوپێشچوون و، دەنگمان دەخەینە پاڵ زۆرێک لە هاوڕێ عێراقییەکانمان بۆ دووپاتکردنەوە کە جارێکی دیکە توندوتیژی مایەی قەبووڵکردن نییە و، داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین ڕێڕەوێکی ئاشتی و گشتگیر بگرنەبەر بۆ دەرچوون لەم قەیرانە سیاسییەی ئێستا.
پرایس، جەختی کردەوە، لە ئێستادا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پابەند دەبێت بە هاوبەشی لەگەڵ حکومەت و گەلی عێراق بۆ پتەوکردنی گەشەپێدانی ئابووری و ڕەخساندنی هەلی کاری زیاتر و، زامنکردنی شکستهێنانی هەمیشەیی بە ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش و لەناوبردنی گەندەڵی و زیادکردنی نەرمونیانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی لێکەوتەکانی گۆرانکاریی کەشوهەوا.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.