Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 08:15

له‌خولی ئیتاڵیا لازیۆ سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر فیۆرنتینا تۆماركرد

کوردستان TV
100%


له‌ كۆتایی ڕكابه‌ریه‌كانی هه‌فته‌ی نۆیه‌می خولی ئیتاڵیا، یانه‌ی فیۆرنتینا میوانداری یانه‌ی لازیۆی كرد، له‌ئه‌نجامدا، یانه‌ی لازیۆ سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ده‌ستهێناو به‌ چوار گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر یاریه‌كه‌ی برده‌وه‌ ‌كه‌ له‌ یاریگای ئارتیمۆ فرانكی له‌ شاری فلۆرێنسا به‌ڕێوه‌چوو.
 له‌ خوله‌كی یازده‌دا، ناوه‌ڕاستكاری ئۆرگوایی، ماتیاس ڤێچینۆ گۆڵێكی بۆ لازیۆ تۆماركرد، پاشان یاریزان ماتیا زاكاینی گۆڵی دووه‌می لازیۆی له‌ خوله‌كی بیستوپێنج به‌ده‌ستهێناو گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه‌ ته‌واوبوو، له‌ گێمی دووه‌م و له‌ به‌رده‌وامی هێرشه‌كانی لاتسیۆ و له‌ خوله‌كی هه‌شتاوشه‌شدا، ناوه‌ڕاستكاری ئیسپانی، لویس ئه‌لبێرتۆ گۆڵی سێیه‌می میوانه‌كانی تۆماركرد.
دواتر شیرۆ ئیمۆبیلی ئه‌ستێره‌و گۆڵكاری لازیۆ گۆڵی چواره‌می تیپه‌كه‌ی له‌ دواساته‌كانی یاری به‌ده‌ستهێنا، به‌م بردنه‌وه‌ش یانه‌ی لازیۆ سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی خولی ئیتاڵیاو كۆی خاڵه‌كانی گه‌یانده‌ بیست خاڵ، فیۆرنتیناش چواره‌م یاری له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ دۆڕاندو به‌ نۆ خاڵ له‌ پله‌ی سێزده‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دێت.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.