Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 08:15

مێسی داده‌بڕێ

کوردستان TV
100%


لیۆنێل مێسی ئه‌رژه‌نتینی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمان به‌هۆی پێكان به‌شداری له‌ یاری ئه‌مشه‌وی تیپه‌كه‌ی له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی به‌نفیكا له‌ گه‌ڕی چواره‌می قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنس لیگ ناكات.
 هه‌فته‌ی پێشوو مێسی له‌ یاری به‌رامبه‌ر هه‌مان یانه‌ له‌ گه‌ڕی سێیه‌می قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی خوله‌كه‌ دووچاری پێكانی ماسولكه‌كانی قاچی هات و هه‌ر به‌ هه‌مان هۆكار یاریزانه‌كه‌ شه‌ممه‌ی ڕابردوو له‌ یاری به‌رامبه‌ر ستاد ڕیمس له‌ هه‌فته‌ی ده‌یه‌می خولی فه‌ڕه‌نسا دابڕا.
 به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی ده‌نگوباسی فه‌ڕه‌نسا، پێكانی مێسی مه‌ترسیدار نیه‌و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌م ئه‌ستێره‌یه‌ به‌م نزیكانه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ مه‌شقه‌كانی تیپه‌كه‌ی و یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌شداری له‌ یاری به‌رامبه‌ر یانه‌ی مارسیلیا له‌ هه‌فته‌ی یازده‌می خولی فه‌ڕه‌نسا بكات.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.