ئه‌نتوان گریزمانی فه‌ڕه‌نسی به‌فه‌رمی و به گرێبه‌ستی هه‌میشه‌یی له ڕیزی یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید ده‌مێنێته‌وه.
له‌مباره‌وه ئیداره‌ی یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوی كرده‌وه كه گریزمان گرێبه‌ستێكی هه‌میشه‌یی له‌گه‌ڵ یانه‌كه تا ساڵی دووهه‌زاروبیستوشه‌ش واژووكردووه.
هاوكات خوان لاپۆرتا سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا ڕایگه‌یاند كه بڕی بیست ملیۆن یۆرۆیان له پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی گریزمان بۆ ڕیزی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید ده‌ستكه‌وتووه.
لاپۆرتا ئاشكراشی كرد كه ئه‌گه‌ر گریزمان بگه‌ڕابایه‌وه ڕیزی بارسا ئه‌و كات ده‌بوایه بڕی سیی و شه‌ش ملیۆن یۆرۆی وه‌كو مووچه‌ی ساڵانه بۆ یاریزانه‌كه خه‌رج بكه‌ین ئه‌مه‌ش ده‌بووه درامایه‌كی بێ بایه‌خ، جێگای باسه گریزمانی ته‌مه‌ن سیی و یه‌ك ساڵ له هاوینی پارساڵ له یانه‌ی بارسێلۆناوه به خواستن بۆ دوو وه‌رز په‌یوه‌ندی به ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید كرد، به‌م دواییه‌ش مشتومڕێكی زۆر له نێوان به‌رپرسانی بارساو ئه‌تله‌تیكۆ و بریكاره‌كانی كاره‌كانی گریزمان له‌باره‌ی یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ئایندهی یاریزانه‌كه سه‌ری هه‌ڵدا، تا له كۆتاییدا یاریزانه‌كه گرێبه‌ستێكی هه‌میشه‌یی له‌گه‌ڵ ڕۆخی بلانكۆس بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ واژووكرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.