ئەمڕۆ سێشەممە، ناڕەزایەتییەكانی ئێران دەچنە ڕۆژێكی نوێوە، بەو پێیەی لە شارە جۆربەجۆرەكانی ئێراندا فراوانتر بووە.
شەوی دووشەممەی ڕابردوو، شەقامەكانی شاری سنە، ناوەندی كوردستانی ئێران، گۆڕەپانی ڕووبەڕووبوونەوەی شەوانە لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان، گۆڕدرا و دەنگی تەقە لەو شارە بیسترا.
لە شاری سەقەز، خۆپیشاندەران دەستیان بەسەر شەقامەكانی ئەو شارە لە كوردستانی ئێراندا گرت.
هەروەها بازنەی ناڕەزایەتییەكان لە ئێران لە هەفتەی چوارەمی خۆیدا فراوانتر بوو بۆ ئەوەی گرنگترین كەرتەكانی ئابووری لەخۆ بگرێت.
كرێكارانی پترۆكیمیایی لە بەندەری عەسالویە لە پارێزگای بوشێهر لە باشووری ئەو وڵاتە بۆ پشتیوانی لە ناڕەزایەتییەكانی شارە جۆربەجۆرەكان دەستیان بە مانگرتن كرد.
لە چەند ڕاپۆرتێكدا باس لە مانگرتنی لانیكەم هەزار كرێكار و داخستنی ڕێگاوبانەكان كراوە كە بەرەو دامەزراوەكان دەڕۆن لە چاوەڕوانی ڕووبەڕووبوونەوەن لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان.
لە حاڵێكدا كە ناڕەزایەتییەكان لە شارە جۆربەجۆرەكانی ئێران بەرفراوانتر دەبن، كێشەكانی دەسەڵاتی ئێران لە ئاستی نێودەوڵەتیدا لە زیادبووندان، لە كاتێكدا بەریتانیا چووەتە ناو لیستی ئەو وڵاتانەی كە سەركوت و توندوتیژیی دەسەڵاتدارانی ئێران ڕەتدەكەنەوە، سزای بەسەر سەرۆكی پۆلیسی ئەخلاقی و بەرپرسی ڕێكخراوی بەسیجدت سەپاندووە.
لای خۆیەوە جاك سولیڤان، راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا رایگەیاند، لە كاتێكدا جیهان چاودێری خۆپیشاندانەكانی ئێران دەكات، بەڵام ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆك كۆماری ئێران خۆپیشاندەران بە "مێش" وەسف دەكات.
سولیڤان دووپاتی كردەوە كە ئەمریكا لەگەڵ خۆپیشاندەرانی ئێراندا دەوەستێت، هەروەها لێپرسینەوە لەو كەسانە دەكات كە توندوتیژی بەكاردەهێنن بۆ بێدەنگكردنی دەنگیان.
شاری سنە دەبێتە گۆڕەپانی ڕووبەڕووبوونەوەی شەوانەی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان
ناڕەزایەتییەكانی ئێران دەچنە ڕۆژێكی نوێوە، بەو پێیەی لە شارە جۆربەجۆرەكانی ئێراندا فراوانتر بووە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.