Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 08:17

په‌رله‌مانی كوردستان ڕاپۆرتێك لەسەر دۆخی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم ئاماده‌ دەکات

کوردستان TV
100%


بەمەبەستی تاووتوێکردن و بەدواچوون بۆ چەند پرسێکی گرنگی پەیوەست بە کاری لێژنەکە، لێژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، بەسەرپەرشتیی جوان یونس ڕۆژبەیانی، سەرۆکی لێژنە و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لێژنە و بڕیاردەر و ئەندامان و ڕاوێژکارانی لێژنەکە‌ کۆبووەوە.
سەرەتای کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە خوێندنەوەی ئەو نووسراو و یاداشتانەی ئاراستەی لێژنەکە کرابوون، دوای گفتوگۆکردن و ڕاگۆڕینەوەی ئەندامان، وەڵامی پێویستیان درایەوە.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەكه‌دا، گفتوگۆ لەبارەی ئاماددەکردنی ڕاپۆرتێک لەسەر دۆخی تەواوی ناوچە کوردستانییەکان کرا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لێژنە بڕیاری دا لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەو ڕاپۆرتە ئامادە بکات تا ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بکرێت بۆئەوەی دانیشتنێکی تایبەت بەو ناوچانە بە ئامادەبوونی شاندی حکوومەت بەڕێوەبچێت.
ھەروەھا لێژنە بڕیاری دا دەست بە ئامادەکاری بۆ بەستنی کۆنفڕانسێک بکات بە ئامادەبوونی خەڵکی پسپۆڕ و شارەزا لە بواری ناوچە کوردستانییەکان بۆ تاووتوێكردنی دۆخی ئه‌و ناوچانه‌ و دۆزینه‌وه‌ی میكامیزمی گونجاو بۆ ئاساییکردنەوەیان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.