سیما سابت، پێشكەشكاری كەناڵی "ئێران ئینتەرناشناڵ" ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی سەركوتی خوێناوی و كوشندەی گەلی ئێران لە ڕاپەڕینیان لە دژی ڕژێمی تاران خستەڕوو و داوای لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی كرد هاوسۆزی لەگەڵ گەلی ئێران ڕابگەیەنن.
سیما رۆژی دووشەممە كە لە كۆبوونەوەی كۆمیتەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی ئەرووپادا وتارێكی پێشكەشی كردو سەبارەت بە سەركوتكردنی ڕاپەڕینی ئێران لە دژی ڕژێم لە سەرتاسەری وڵات گوتی: ئەو ڕووداوانەی لە شاری سنە ڕوودەدەن وای لێكردم بگریم.
ئاماژەی بەوەشكرد: لە ماوەی دوایین شەودا خۆپیشاندان و شەڕ و پێكدادان لە شەقامەكان و پێكدادانی چەكداری لە نێوان دانیشتووان و هێزە ئەمنییەكاندا دروست بووە و هێزە ئەمنییەكانیش كۆمەڵكوژییەكیان ئەنجامدا.
هەروەها پێشكەشكاری بەرنامەكانی "ئێران ئینتەرناشناڵ" گوتی: گەلی ئێران لەماوەی 43 ساڵی ڕابردوودا نەیانتوانیوە نوێنەری ڕاستەقینەی خۆیان پێشكەش بە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بكەن و ئەوان ژیان و ئازادی و كەرامەت و مافی مرۆڤیان دەوێت، بەڵام ئێستا رژێم لە ئێران جگە لە ئەشكەنجەدان و تەقەكردن و كوشتن هیچ وەڵامێكی بۆ ئەم داواكاریانە نییە.
هەروەها سیما داوا لە كۆمەڵگای نێونەتەوەیی كرد بە دەركردنی بڕیارنامە و پشتیوانیی نێودەوڵەتی و هاودەنگی پشتیوانیی خۆی بۆ ناڕەزایەتییەكانی گەلی ئێران نیشان بدات.
ئاماژەی بەوەشكرد، حكومەتێكمان لە ئێران هەیە كە گرنگی بە خۆشگوزەرانی خەڵك نادات، ئەمەش دەبێت بۆ ئەوە بكرێت كە حكومەتی ئێران پێی وا نەبێت كە دەتوانێت لە شەقامەكاندا خەڵك بكوژێت.
ئێران جگە لە ئەشكەنجەدان و تەقەكردن و كوشتن هیچ وەڵامێكی بۆ داواكارییەكان نییە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.